UNIT 14 - Present Perfect and Past - (2 - ڕانەبردووی تەواو و ڕابردوو (٢


 UNIT 14

Present Perfect and Past (2) (I have done and I did)

ڕانەبردووی تەواو و ڕابردوو (٢) (من ئەنجامم داوە و من ئەنجامم دا)

 

    A. Do not use the Present Perfect (I have done) when you talk about a finished time (for example, yesterday/ ten minutes ago/ in 1985/ when I was a child). Use a Past tense:

أ- 'ڕانەبردووی تەواو' بەکار مەهێنە (من ئەنجامم داوە) کاتێک باسی کاتێکی تەواو-بوو دەکەی (بۆ نمونە، دوێنێ/ دە خولەک لەمەوپێش/ لە ١٩٨٥/ کاتێک منداڵ بووم). دەمی 'ڕابردوو' بەکار بێنە. 

* The weather was nice yesterday. (NOT 'has been nice')

ئاو و هەوا دوێنێ خۆش بوو. (نەک '........')

  * They arrived ten minutes ago. (NOT 'have arrived')

ئەوان دە خولەک لەمەوپێش گەیشتنە جێ. (نەک '........')

  * I ate a lot of sweets when I was a child. (NOT 'have eaten')

من شیرنیم زۆر خواردن کاتێک منداڵ بووم. (نەک '........')

  * A: Did you see the news on television last night? (NOT 'Have you seen')

ئایا شەوی ڕابردوو هەواڵەکانی تەلەفزیۆنت بینی؟ (نەک: '.......')

  B: No, I went to bed early. (NOT 'have gone')

نەخێر، زوو ڕۆیشتم بۆ ناو جێگا. (نەک '.......')

  Use a Past tense to ask ‘When ...?’ or ‘What time ...?’:

دەمی 'ڕابردوو' بەکاربێنە بۆ پرسیارکردن 'کەی...؟ یان چ کاتێک...؟'

  * When did they arrive? (NOT 'have they arrived')

کەی ئەوان گەیشتنە جێ؟ (نەک '.......')

  * What time did you finish work?

چ کاتێک کارت تەواو کرد؟

 

  Compare:      بەراورد بکە                                                                                                                                   

    Present Perfect

ڕانەبردووی تەواو                                                                                                                        

  * Tom has lost his key. He can't get into the house.

تۆم کلیلەکەی بزر کردووە. ناتوانێت بچێتە ناو خانوەکەوە.

  Here, we are not thinking of the Past action. We are thinking of the Presentresult of the action: Tom doesn't have his key now.

لێرەدا، ئێمە بیر لە کردارە ڕابردووکە ناکەینەوە. بیر لە ئەنجامی ئێستای کردارەکە دەکەینەوە: تۆم ئێستا کلیلەکەی پێ نیە.

   

Past Simple

ڕابردووی سادە                                                                                                                              

  * Tom lost his key yesterday. He couldn't get into the house.

تۆم دوێنێ کلیلەکەی بزر کرد. نەیتوانی بچێتە ناو خانوەکە.

 Here, we are thinking of the action in the Past. We don't know from this sentence whether Tom has his key now.

لێرەدا، ئێمە بیر لە کردارەکە دەکەینەوە لە ڕابردوودا. لەو ڕستەیەوە نازانین کە ئایا تۆم ئێستا کلیلەکەی پێیە. 

  B. Compare Present Perfect and Past:

ب- بەراوردی 'ڕانەبردووی تەواو' و 'ڕابردوو' بکە:   

Present Perfect (have done)

ڕانەبردووی تەواو (ئەنجام-داوە)

  * I've done a lot of work today.

من ئەمڕۆ کارم زۆر کردووە.

  We use the Present Perfect for a period of time that continues from the Past until now. For example, today, this week, since 1985.

ئێمە 'ڕانەبردووی تەواو' بەکاردێنین بۆ ماوەیەک لە کات کە لە ڕابردووەوە بەردەوام بووە تاوەکو ئێستا. بۆ نمونە، ئەمڕۆ، ئەم هەفتەیە، لە ١٩٨٥ ەوە.

  * It hasn't rained this week.

ئەم هەفتەیە نەباریوە. 

  * Have you seen Ann this morning? (it is still morning)

ئایا ئەم بەیانی یە ئانت بینیوە؟ (ئێستاش هەر بەیانی یە)

  * Have you seen Ann recently?

ئایا بەم دواییانە ئانت بینیوە؟

  * I don't know where Ann is. I haven't seen her. (= I haven't seen her recently)

من نازانم ئان لەکوێ یە. نەمبینیوە. (= بەم دواییانە نەمبینیوە)

  * We've been waiting for an hour. (we are still waiting now)

ئێمە کاتژمێرێکە چاوەڕێین. (ئێمە ئێستاش چاوەڕێین)

  * Ian lives in London. He has lived there for seven years.

ئیان لە لەندەن دەژیەت. ئەو حەوت ساڵە لەوێ ژیاوە.

  * I have never played golf. (in my life)

من قەت یاری گۆڵفم نەکردووە. (لە ژیانم دا)

 

The Present Perfect always has a connection with now. See Units 7-12.

'ڕانەبردووی تەواو' هەمیشە پەیوەندی یەکی بە ئێستاوە هەیە. سەیری بەشەکانی ٧-١٢ بکە.

   

Past Simple (did)

ڕابردووی سادە (ئەنجام-دا)

  * I did a lot of work yesterday.

من دوێنێ کاری زۆرم کرد.

  We use the Past Simple for a finished time in the Past. For example, yesterday, last week, from 1985 to 1991.

ئێمە 'ڕابردووی سادە' بەکاردێنین بۆ کاتێکی تەواو بوو لە ڕابردوودا. بۆ نمونە، دوێنێ، هەفتەی ڕابردوو، لە ١٩٨٥ ەوە تا ١٩٩١. 

  * It didn't rain last week.

هەفتەی ڕابردوو نەباری.

  * Did you see Ann this morning? (it is now afternoon or evening)

ئایا ئانت بینی ئەم بەیانی یە؟ (ئێستا دوانیوەڕۆ یان ئێوارەیە)

  * Did you see Ann on Sunday?

ئایا یەک شەممە ئانت بینی؟

  * A: Was Ann at the party on Sunday?

ئایا ئان یەک شەممە لە ئاهەنگەکە بوو؟

  B: I don't think so. I didn't see her.

پێم وانیە. من نەمبینی.

  * We waited (or were waiting) for an hour. (we are no longer waiting)

ئێمە کاتژمێرێک چاوەڕێمان کرد (یان چاوەڕێمان دەکرد).

  * Ian lived in Scotland for ten years.

ئیان بۆماوەی دە ساڵان لە سکۆتلەندا ژیا.

  Now he lives in London.

ئێستا لە لەندەن دەژیەت.

  * I didn't play golf when I was on holiday last summer.

من یاری گۆڵفم نەکرد کاتێک هاوینی ڕابردوو پشووم بەسەر دەبرد.

 

The Past Simple tells us only about the Past. See Units 5-6.

'ڕابردووی سادە' تەنها باسی ڕابردوومان بۆ دەکات. سەیری بەشەکانی ٥-٦ بکە.

 Source: English Grammar in Use’ by Raymond Murphy

-

Translated by: Twana


Date issued: 9/27/2013 2:40:00 PM

Viewed: 979
Back to Articles