UNIT 1 - Present Continuous (I am doing) - ڕانەبردووی بەردەوام (من ئێستا ده‌یکه‌م


UNIT 1

Present Continuous (I am doing)

ڕانەبردووی بەردەوام (من ئێستا ئەنجامی دەدەم)

 

  Study this example situation:

أ- له‌ بارودۆخی ئه‌و نمونه‌یه‌ بکۆڵه‌وه‌:              

    ∎ Ann is in her car. She is on her way to work.

ئان له‌ناو سه‌یاره‌که‌ی دایه‌. له‌ ڕێگایه‌ بۆ سه‌ر کار.   

    ∎ She is driving to work.

ئه‌و سه‌یاره‌ لێده‌خوڕێت بۆ سه‌ر کار.   

  This means: she is driving now, at the time of speaking. The action is NOT finished.

ئه‌وه‌ واتا: ئه‌و ئێستا سه‌یاره‌ لێده‌خوڕێت، له‌کاتی قسه‌کردندا. کرداره‌که‌ تەواو نه‌بووه‌.           

  ‘Am/ is/ are ~ing’ is the Present Continuous:

  I am (= I'm) driving  

من سه‌یاره‌ لێده‌خوڕم         

  he/ she/ it is (he's etc.) working

ئه‌و کارده‌کات      

  we/ you/ they are (we're etc.) doing etc.

ئێمه‌/ تۆ-ئێوه‌/ ئه‌وان ئەنجامی دەدەین-دەدەی-دەدەن-دەدەن تاد.      

  I am doing something = I'm in the middle of doing something; I've started doing it and I haven't finished yet.

ب- من شتێک ئەنجام دەدە‌م = من له‌ ناوه‌ڕاستی کردنی شتێکم؛ من ده‌ستم به‌ کردنی کردووه‌ وه‌ هێشتا تەواو نه‌بووم.    

  Often the action is happening at the time of speaking:

 زۆرجار کرداره‌که‌ له‌ کاتی قسه‌کردندا ڕووده‌دات:    

     ∎ Please don't make so much noise. I'm working. (NOT 'I work')

تکایه‌ زۆر ژاوه‌ژاو مه‌که‌. من ئێستا کارده‌که‌م. (نه‌ک '..........')                                      

     ∎ 'Where's Margaret?' 'She's having a bath.' (NOT 'she has a bath')

'مارگارێت له‌ کوێ یه‌؟' 'ئه‌و ئێستا خۆی ده‌شوات.' (نه‌ک '.........')                           ‌

     ∎ Let's go out now. It isn't raining any more. (NOT 'it doesn't rain')

با ئێستا برۆینه‌ ده‌ره‌وه‌. هیچی تر باران نابارێت. (نه‌ک '..........')                                   

     ∎ (at a party) Hello, Jane. Are you enjoying the party? (NOT 'do you enjoy')

(له‌ ئاهه‌نگێکدا) سڵاو، جێین. ئایا ئێستا چێژ له‌ ئاهه‌نگه‌که‌ وه‌رده‌گری؟ (نه‌ک '.........')       

     ∎ I'm tired. I'm going to bed now. Goodnight!

من ماندووم. من ئێستا ده‌ڕۆم بۆ سه‌ر جێگا. شه‌وێکی شاد!                             

But, the action is not necessarily happening at the time of speaking. For example:

به‌ڵام مه‌رج نیه‌ کرداره‌که‌ له‌کاتی قسه‌کردندا ڕووبدات. بۆ نمونه‌:              

  Tom and Ann are talking in a café. Tom says:

تۆم و ئان له‌ قاوه‌خانه‌یه‌کدا قسه‌ده‌که‌ن. تۆم ده‌ڵێت:           

  TOM: I'm reading an interesting book at the moment. I lend it to you when I've finished it.

تۆم: من ئێستا کتێبێکی خۆش ده‌خوێنمه‌وه‌. وه‌ تۆی ده‌ده‌م کاتێک من تەواوم کرد.                         

  Tom is not reading the book at the time of speaking. He means that he has started it, but not finished it yet. He is in the middle of reading it.

تۆم له‌کاتی قسه‌کردندا کتێبه‌که‌ ناخوێنێته‌وه‌. ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ستی پێکردووه‌ به‌ڵام هێشتا تەواو نه‌بووه‌. ئه‌و له‌ ناوه‌ڕاستی خوێندنه‌وه‌که‌یه‌تی.

  Some more examples:                                

هه‌ندێک نمونه‌ی زیاتر:    

    ∎ Catherine wants to work in Italy, so she is learning Italian. (but, perhaps she isn't learning Italian exactly at the time of speaking)

کاسرین ده‌یهه‌وێت له‌ ئیتالیا کاربکات، بۆیه‌ ئێستا خه‌ریکی فێربوونی ئیتالییه‌. (به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و له‌کاتی قسه‌کردندا خه‌ریکی فێربوونی ئیتالی نه‌بێت)    ‌

    ∎ Some friends of mine are building their own house. They hope it will be finished before next summer.

هه‌ندێک له‌ براده‌ره‌کانم خه‌ریکی دروستکردنی خانووی خۆیانن. هیوایان وایه‌ پێش هاوێنی داهاتوو تەواو ببێت.          

  We use the Present Continuous when we talk about things happening in a period around now (for example, today/ this week/ this evening etc.):

ج- ئێمه‌ ڕانەبردووی بەردەوام به‌کاردێنین کاتێک باسی ئه‌و شتانه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی نیزیک ئێستا ڕووده‌ده‌ن (بۆ نمونه‌، ئه‌وڕۆ/ ئه‌و هه‌فته‌یه‌/ ئه‌و ئێواره‌یه‌ تاد.)      

    ∎ 'You're working hard today.'  'Yes, I have a lot to do.' (NOT 'you work hard today')

'تۆ ئه‌وڕۆ به‌سه‌ختی خه‌ریکی کارکردنی.'  'به‌ڵێ، کاری زۆرم هه‌یه‌ که‌ ده‌بهێت بیکه‌م.' (نه‌ک '…...')  

    ∎ 'Is Susan working this week?'  'No, she's on holiday.'

'ئایا سۆزان خه‌ریکی کارکردنه‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌؟' 'نه‌خێر، له‌ پشوو دایه‌.'             

We use the Present Continuous when we talk about changes happening around now:

ئێمه‌ ڕانەبردووی بەردەوام به‌کاردێنین کاتێک گۆڕانکاریه‌کان له‌ ده‌وروبه‌ری کاتی ئێستادا ڕووده‌ده‌ن.        

   ∎ The population of the world is rising very fast. (NOT 'rises')

ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان زۆر به‌خێرایی خه‌ریکی‌ زیادبوونه‌. (نه‌ک '…..')         

   ∎ Is your English getting better? (NOT 'does your English get better')

ئایا ئینگلیزی یه‌که‌ت خه‌ریکی باشتر بوونه‌؟ (نه‌ک '…….')

۞      ۞     ۞     ۞     ۞     ۞     ۞     ۞


Date:12/31/2014 2:55:00 PM | بینراوە (6515) } Posted by: Twana Rasul