وانەی 67 لە 67
وانەی ٦٧: دەنگ: audio
فایلەکانی دەستپێک: فۆڵدەرێک بە ناوی
lesson-67 لەگەڵ index.html و فۆڵدەرێکی media کە فایلی دەنگی mp3 لەناو دابنێ یان لێرە ئەم گۆرانیە داونلۆد بکە https://ferbun.com/uploads/courses/html/zakarya-agir.mp3 ناوەڕۆکی
<body> لە index.html:<h1>بەخێربێیت</h1>
<p>گوێ لە موزیکی کوردی بگرە.</p>بەشی ١: لێدەری دەنگ زیاد بکە
وێبگەڕ دەتوانێت بە توخمی
<audio> دەنگ لێبدات، بەبێ پێویستی بە بەرنامەیەکی جیاواز. ئەم کۆدە لەژێر پەرەگرافەکە زیاد بکە:<audio controls src="media/zakarya-agir.mp3"></audio>تایبەتمەندی src ڕێڕەوی فایلی دەنگەکە دیاری دەکات، وەک ئەو ڕێڕەوانەی بۆ وێنەکان بەکارمان هێنا.controls تایبەتمەندییەکی بوولییە، وەک ئەوانەی لە وانەی ٦ بینیمان، بۆیە دەتوانین بەبێ بەها بینووسین. بوونی ئەم تایبەتمەندییە وا دەکات وێبگەڕ دوگمەی لێدان و کۆنترۆڵەکانی تر پیشان بدات.
پەڕەکە بکەرەوە. لێدەرێکی دەنگ دەردەکەوێت. کرتە لە دوگمەی لێدان بکە؛ گۆرانیەکە دەبیسترێت. پاشان کرتە لە دوگمەی وەستانی کاتی بکە.
بەشی ٢: وەشانێکی نووسراو
دەتوانی ناونیشانی گۆڕانیەکە یان پەیامێکی نووسرایش دابنێت، کە پێی دەگوترێت دەقی نووسراو (transcript).
ئەم دەقە، لەژێر لێدەرەکە زیاد بکە:
<p>گۆرانی ئاگر کەتیە دلێ من بە دەنگی هونەرمەند زەکەریا عبداللە</p>هەروەها دەتوانین پەیامێک لەنێوان تاگەکانی <audio> دابنێین، بۆ وێبگەڕێک کە پشتگیری لە خودی ئەم توخمە ناکات:
<audio controls src="https://ferbun.com/uploads/courses/html/zakarya-agir.mp3">
وێبگەڕەکەت پشتگیری لە توخمی دەنگ ناکات.
</audio>ئەم پەیامە جێگرەوەی لێدەرەکەیە لە وێبگەڕێدا کە پشگیری فایلی دنگییەکە ناکات. ئەگەر وێبگەڕ پشتگیری لە <audio> بکات، بەڵام ڕێڕەوی فایلەکە هەڵە بێت، ئەم پەیامە پیشان نادرێت.
بەشی ٣: دەنگەکە لێبدە
وا مەکە دەنگەکە بە خۆی دەست پێبکات. لەوانەیە سەردانیکەر لە شوێنێکی ئارام بێت، یان گوێ لە شتێکی تر بگرێت. با خۆی کرتە لە دوگمەی لێدان بکات.
هەڵەیەکی تر لەبیرکردنی
controlsـە. لەم نموونەیەدا، ئەگەر لایبەریت، کۆنترۆڵەکانی لێدان دیار نابن و سەردانکەر دوگمەیەکی نییە بۆ دەستپێکردنی دەنگەکە.هەڵەیەکی باو:
controls لەبیر بکەیت، بۆیە سەردانیکەر نەتوانێت کۆنترۆڵەکانی لێدان ببینێت.پوختە
<audio>بۆ لێدانی دەنگ بەکاردێت، وsrcڕێڕەوی فایلەکە دیاری دەکات.controlsکۆنترۆڵەکانی لێدان پیشان دەدات.- دەقی نووسراوی دەنگەکە دابین بکە، بۆ ئەوەی سەردانکەر بتوانێت زانیارییەکان بخوێنێتەوە.
- تێکستی ناو
<audio>بۆ وێبگەڕێکە کە پشتگیری لە توخمەکە ناکات. - با سەردانکەر خۆی دەست بە لێدانی دەنگ بکات.
ڕاهێنان
١. ڕێڕەوی
src بگۆڕە بۆ فایلێک کە بوونی نییە. سەیری ڕەفتاری لێدەرەکە بکە، پاشان ڕێڕەوەکە چاک بکەرەوە.٢.
controls لابەرە و لاپەڕەکە نوێ بکەرەوە. ببینە چی دەگۆڕێت، پاشان بیگەڕێنەرەوە.٣. دەقێکی نووسراو بۆ تۆمارێکی کورتی خۆت ئامادە بکە و دڵنیابەرەوە لەگەڵ دەنگەکە دەگونجێت.
نموونە
html<!doctype html>
<html lang="ckb" dir="rtl">
<head>
<meta charset="UTF-8" />
<title>موزیکی کوردی</title>
</head>
<body>
<h1>بەخێربێیت</h1>
<p>گوێ لە موزیکی کوردی بگرە.</p>
<audio controls src="https://ferbun.com/uploads/courses/html/zakarya-agir.mp3">
وێبگەڕەکەت پشتگیری لە توخمی دەنگ ناکات.
</audio>
<p>گۆرانی ئاگر کەتیە دلێ من بە دەنگی هونەرمەند زەکەریا عبداللە</p>
</body>
</html>
خۆت تاقی بکەرەوە ↗
ئەنجام
چوونەژوورەوە بۆ پاشەکەوتکردنی پێشکەوتنت لە فێربووندا.